شێخ خەزعەلی : خاوەن کەژاوەکانی حوسەینی لە جەنگی ڕزگارکردندا مەزنترین پشتیوانی لۆجیستیان پێکهێنا

سیاسی
  • 14-06-2024, 19:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسایبی ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی  ئەمڕۆڕۆژی هەینی جەختیلەوەکردەوە کە خاوەن کەژاوەکانی حوسەینی گەورەترین پشتیوانی لۆجستیان پێکهێنا لە جەنگی ڕزگارکردندا دژبە چەتەکانی داعش.
    شێخ خەزعەلی لەتوویتێکدا لەسەر سەکۆی ئێکس کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچوونی بۆکرد وتی لەدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حەشدی شەعبی پیرۆز ، پێویستە چاکەکانی وەیادبهێنینەوە لە پاراستنی عێڕاق وگەلەکەی لە هێرشێکی بەربەریانە ، گەرئەوان نەبوونایە  ئەم سەرکەوتنە مێژووییە بەدی نەدەهات، ئەوپاڵەوانانە هەمیشە لەناوجەرگەی شەڕەکاندا پێداوستیەکانی شەڕەکانیان دابیندەکرد.
    خەزعەلی وتیشی کە سوپاس و پێزانینمان ئاڕاستەی خاوەن کەژاوەکانی حوسەینی دەکەین کە گەورەترین پشتیوانی لۆجیستیان دروستکرد لەسەرانسەری جیهاندا کە لەشەڕەکانی ڕزگارکردندا پێداوستیەکانیان بۆ جەنگاوەران دابین دەکرد.
    هەروەها سوپاسی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم گەلی عێڕاق دەکەین کەهەمیشە بەدوعاونزاو پاڕانەوە یارویاوەرمان بوون بۆ پاراستنی عێڕاق وعێڕاقیە ڕەسەنەکان بۆ سەرکەوتن و ڕزگاربوون .