بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی وسەرۆکی فراکسیۆنی دەسپێشخەری پەرلەمانی زیادتاریق جەنابی وشاندی یاوەری ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی جەختیان کردەوەسەر پشتیوانیکردنی حکومەتە خۆجێیەکان وڕێکارەکانی حکومەت لەجێبەجێکردنی پلان و پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری.
بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکراوە ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک وەزیران پشوازیکرد لە سەرۆکی فڕاکسیۆنی دەسپێشخەری پەرلەمانی زیاد تاریق جەنابی وشاندی یاوەری.
وتیشی لەدیدارەکەدا جەختکرایەوەسەر تەواوکاری نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاساڕێژی و جێبەجێکار و گرنگی پشتیوانیکردنی کۆششەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەیدا بەتایبەتی ئەوکاروپڕۆژانەی کە پەیوەندی بەهاووڵاتیانەوەهەیە.
وتیشی کە لە دیدارەکەدا باسی پشتیوانیکردنی حکومەتە خۆجێییەکان و ڕێکارەکانی حکومەت کرا لە جێبەجێکردنی پلان و پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان.