بەغداد/ INA ويسام مەلا
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە 6 هەزار تاوانباری دەستگیرکردووەو163 تۆڕی بازرگانیکردنی بەمادەی هۆشبەریش هەڵوەشاندووەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ عەمید میقداد میری موسەوی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزارەت نزمبوونەوەی لە ڕادەی تاوانەکان تۆمارکردووە لەوانە تاوانەکانی تۆڵەی عەشایەری وکوشتن ، ڕوونیشی کردەوە کە وەزارەت مکووڕە لەسەر جێبەجێکردنی ئەرکە بنەڕەتیەکانی خۆی کەنزمکردنەوەی ئاستی ڕێژەی تاوانەکانە .
وتیشی وەزارەت سەرکەوتنی بەدەستهێناوەلە لێدانی مۆڵگەکانی بازرگانیکردن بە مادەهۆشبەرەکان ولەمبوارەدا وەزارەت توانیویەتی کە 6 هەزار تاوانباردەستگیربکات و 163 تۆڕیش هەڵوەشێنێتەوە کە 24 یان تۆڕی بازرگانیکردنی نێودەوڵەتین بەمادەی هۆشبەر لەماوەی پێنج مانگی ڕابووردوودا.