به‌غدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی ده‌سته‌ی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی، فالح فه‌یاز دووپاتی کردەوە کە هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئامانجەکانی حکومەت پەسەند دەکات و بەرگری لە سیاسەتەکانی دەکات.
فه‌یاز لە وتارەکەیدا لە میانی مەراسیمی فەرمی کە بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی بەڕێوەچوو، وئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرت، ڕایگەیاند" هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی توانیان زۆر شت بە ئەنجام بگەیەنن شانبەشانی هێزە ئەمنییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد کە حکومەتی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی حکومەتێکی خزمەتگوزارییە و هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی بە هەموو تواناکانیەوە خزمەتگوزارییەکان پێشکەش دەکەن.”
هه‌روه‌ها وتی" فتوای پیرۆزی مه‌رجعی باڵا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ده‌ربڕین له‌ته‌بایی و یەکگرتوویی پێکهاتەکانی گەلی عێراقی كرد، وئەو فەتوا پیرۆزه عێراقی لە پاشماوە تیرۆریستییەکانی داعش ڕزگارکرد".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شی شه‌عبی راگه‌یاند"هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی بەرگرییان لە عێراق کرد، هەروەها هەموو ئەو تۆمەتانەی سەبارەت بەم هێزانه کە داوای گۆڕانکاری دیمۆگرافی یان تائیفی دەکەن، سەلمێندران كه‌راست نین وتی" ئێمە دوژمنی تایفەگەریین و هاندەری پێکەوەژیانی ئاشتیانەین لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا".
جەختیشی لەوە کردەوە کە هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی لە هەموو ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانمان ئامادە دەبن بە مەبەستی بەرگریکردن لە عێراق".