بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، فواد حسێن، وەزیری دەرەوە، جۆزێف بۆرێل، نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش بانگهێشتی کرد بۆ ئهوهی سەردانی عێراق بكات.
لهڕاگهیهندراوی وەزارەتی دەرەوەدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش، جۆزێپ بۆرێل، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، جەختی لەگرنگی پاراستنی سەقامگیری عێراق كردهوه، وئاماژە بەوەشدا کە یەکێتی ئەوروپا ئهمه بەشێک لە ئەولەویەتەکانی سیاسەتی دەرەوەی خۆی و ئاسایشی ناوچەکەدا دهزانێت.”
بەگوێرەی ڕاگهیهندراوهکە، بۆرێل داوای کردووە پێویستی پاراستنی پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و ونێرداوهكهی لهلایهك و حکومەتی عێراق لەلایەکی دیکەوه".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا "کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی ئەوروپا و عێراق و دۆخی ناوچەکە"یان تاوتوێ کردووە.
لەبواری پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیشدا وەزیری دەرەوە دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لە بوارە جیاجیاکان، هاوکاری و کاری هاوبەش لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە هاوبەشەی کە لە نێوان هەردوولا زیاتر لە دە ساڵە واژۆ کراوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لهپهیوهندییه تهفهلهفۆنیهدا باس لە گرژییە جدییەکانی ناوچەکە کراوە، وههردوولا پشتگیریی خۆیان بۆ بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئاگربەست لە غەززە دهربڕیوه لهگهڵ دیاركردنی نیگەرانی خۆیان لە مەترسی فراوانکردنی بازنەی شەڕ بۆ باشووری لوبنان، ههروهها ئاماژهیان بهسازكردنی کۆنگرهکەی سێشەممەی ڕابردوو لە شانشینی هاشمیی ئوردن كردووه كهسەبارەت بە هاوکاریکردنی دانیشتوانی غەززە بەڕێوەچوو.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە حوسێن بانگهێشتی جۆزێپ بۆرێلی کردووە بۆ ئهوهی سەردانی عێراق بكات، هاوکات بۆرێل دڵخۆشی و ڕازیبوونی خۆی بۆ قبوڵکردنی بانگهێشتنامەکە دەربڕی، هەروەها ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ڕێکخستنی وادەیەک بۆ سەردانەکە لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵدا".