بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی جەختی لەوەکردەوەکە هەندێک لایەن هەن کە ناوی حەشد بۆ ئەرکی دیکە بەکاردەهێنن کەچی حەشدی شەعبی هەرحەشدی نەتەوەو گەلەولەڕۆڵی مێژوویی خۆی لانادات.
سەرۆک وەزیران دوایی ئامادهبوونی لهئاههنگی فهرمی كهبهبۆنهی ساڵیادی دەیەمی دامەزراندنی حەشدی شەعبی ئهمڕۆ ههینی سازكرا و ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی تێدا ئامادهبوولەوتارێكدا ڕاگهیاند" جارێکی دیکە ڕادەوەستین بۆ ئەداکردنی ئەرکی شەرەفمەندانەمان بۆ ساڵیادی دەیەمی دامەزراندنی حەشدی شەعبی ، کەبۆنەیەکە هەمیشە لە هزروبیرماندا ئامادەگی هەیە ، کە پێکهاتەیەکی ئایدیایی دڵسۆزەو قوربانی داوە دژبەتیرۆر لەپێناو پاراستنی خاکی نیشتیمانمان و ڕێزوکەڕامەتی گەلەکەمان بەهەموو ڕەنگەکانیەوە، هەروەها لەپێناو سەربەرزی دەوڵەتی عێڕاق و پاراستنی ئاڵاو دەستوورو خاک و سەروەریەکەی.
وتیشی لەیادی فەتوای پیرۆزی مەڕجەعیەت ئایینی باڵا ولەژێر چەتری ئایەتوڵڵای مەزن سەید عەلی سیستانی خودا ساباتی بەردەوامکات، فەرمانەکانی یاددەکەینەوە وەک ڕانماییەکی ئایینی بۆ نیشتیمان ، نیشتیمانی هەموو عێڕاقیەکان کەجێی قوربانیدان و مەزارگەی شەهیدانه کەلەلای خودا هەمیشە زیندوون.
وتیشی ئەوبارودۆخەی کە وای کرد جەنگاوەرەکان بۆ بەرگری لەعێڕاق هەڵمەت بەرن تاهەنووکە لەهزروبیرماندا ماوە دژبە تاوانەکانی داعش کەلەوشوێنانەی کەوتە بندەسەیان ئەنجامیاندا، کەبوونە دنەدەرێک بۆ هەڵمەتی بوێرانەی حەشدی شەعبی دژبەوتاوانانە.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە وێنەی گەنجان ولاوان و پیران بۆ ڕاگرتنی شەڕەنگێزیەکانی داعش وێنەیەک بوو هەموو میللەتان هیوایان پێدەخواست بۆ داڕشتنی کەلتوورێکی نیشتیمانی بۆخۆیان ، ئەوەی کە حەشدی شەعبی ئەنجامی دا لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن و داڕشتنی دلێری و ئازایەتی وهەڵمەتبردن شانبەشانی هێزە چەکدارەکانی دیکە جێی شانازیە لە خوێندنەوەی ستڕاتیژیەتی سەربازی و وانەیەکیشە هێزی ئایدیاییمان پتەوتر و تۆکمەتردەکات کەبەهیچ هێزێکی دیکە بەراوردناکرێت، خۆڕاگری لەسەنگەرەکاندا وانەیەکی ئایدۆلۆژیە کە لە لاپەڕە پرشنگدارەکانی کۆششەکانی ئالوبەیتی پێغەمبەرەوە دەچۆڕێت ، کەنەوەبەنەوەلەهەوڵی ئەوەدابوونەکە ددانی شەعبەدەبازی ولادان هەڵکێشن .
هەروەها سودانی وتی ئێمە باوەڕمان بە گرنگی ئەم ڕێکخراوە نیشتیمانیە لەق نابێت و بواریش بە موزایەدەلە پڕنیسیپەکاندا نادەین ، کە گەل بەهموو هێزە سیاسی ونیشتیمانی و دام ودەزگاکانیەوە
پشتگیری لێدەکات ، ئێمە هەمیشە پێویستمان بەهەڵوەستە هەیە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێچکەکان و چاوخشاندنەوە لە دەسپێکی باوەڕبوونمان بە حەشدی شەعبی و وەفامان بۆ خوێنی شەهیدان.
وتیشی دیسانەوە جەخت دەکەینەوەسەرئەوەی کە هیچ ڕێگایەکمان نیە جگەلە ڕێگای بونیادنانی دەوڵەت وبەڕەسەنکردنی دام ودەزگا دەستووریەکانی وپاراستنی بەرژەوەندیەکای عێڕاق لەهەموو ڕوویەکەوە، هەرچەندە هەندێک لایەن خوازیارن کە ناوی حەشدی شەعبی وەک سێبەرێک بەکاربهێنن بۆ جێبەجێکردنی ئامانجگەلێک کەپەیوەندیان بە ئەرک و کارەکانی حەشدەوەنیه ، بەڵام حەشد هەرحشدی نەتەوەو گەلەوکەسیش ناتوانێت لەو ئەرکەی بیڕەنجێنێت.
ڕوونیشی کردەوەکە بەرپرسیارێتی گەیشتن بە پشکۆی ئامانجەکەمان گرتە ئەستۆ کە شەهیدانی حەشدی شەعبی هەڵگری بوون خوایان لێڕازیبێت کە کۆششیان کردو قوربانیان دا لەپێناو بەدیهێنانی کومەڵگەیەکی ئاشتیارو گەشەسەندوو و نیشتیمانێکیش فەخرو شانازی پێوەبکەین و بەها وکەلتووروئاکارو ڕەفتاروڕێزو وحورمەتی مرۆڤمانی تیادا پارێزراوبێت.
سودانی لەوتەکەیدا ئاماژەی بەوەدا ئێمە بڕوامان بەوەیە کە ئەو نیشتیمانەی شەهیدەکانمان کۆششیان بۆکرد نشتیمانێکی ڕێزدارەو گەلەکەی بەڕێز وبە سەربەرزی تیادا ژیان دەبەنەسەر وسوودلە خێروبێرەکانی وەردەگرن و دڵیان بۆی تێروتەژیە لە خۆشەویستی و دڵسۆزی ، هەڕەشە شکاوەکانیش تاهەنووکە چپەدەکەن بۆ دووبەرەکی ڕەگەزپەرستانە بۆ زیانگەیاندن بەعێڕاق ، ئەوانە واگومان دەبەن کە پلانەکانیان بەمشێوەیە دێتە جێ، ئێمە بەرپرسیارێتیمان لەئەستۆگرت ولە بەرنامەی حکومی خۆمان پشتیوانیکردنی هێزە چەکدارەکانمان پێشکەشکرد بەهەموو پێکهاتەکانیەوە، لەوانەش حەشدی شەعبی تێکۆشەر ، بۆ ئامادەباشی ئەم هێزەوە پشتیوانیکردن وپتەوکردنی تواناکانی ، وداڕشتنی تۆکمەی کارەپیشەوەریەکەی کەلەدەرەوەی شارەکاندا بوونیان هەیە، بودجەی پێویستیشمان بۆ ئەم مەبەستە دابینکرد، هەروەها یاسای خانەنشینیشمان بۆ حەشدی شەعبی پێشکەشکرد بۆ ڕێزلێنانی خانەوادەکانیان.
سەرۆک وەزیران لەکۆتاییدا وتی" وا ساڵێکی دیکە بەسەر تێکۆشەرانی حەشدی شەعبی تێدەپەڕێت کە بەردەوامن لەئەرکەکانی خۆیان لەژێر ئاڵای عێڕاق ولەژێر سێبەری دەستوور ویاسا کە هەمیشە لەبرەودان بۆ بەرزکردنەوەی شکۆی دەوڵەت و پاراستنی دەزگاکانی، بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە بەڕاستی حەشدی عێڕاقن.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات