کەشناسی عێڕاق پێشبینی باری کەشوهەوای یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربان دەکات

ناوخۆ
  • 14-06-2024, 14:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی پێشبینی  باری کەشوهەوای یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانی کرد
    بەیاننامەی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە سبەی ڕۆژی شەممە ساف وهەندێک هەوردەبێت تەپ و تۆزێکی سووکیش بەرزدەبێتەوەو پلەکانی گەرماش وەک ڕۆژی پێشتردەبن.
    ڕۆژی یەکشەممەش بەگشتی ساف دەبێت و پەڵەهەوریش لەبەشەکانی ڕۆژاوا لەناوچەکانی ناوەڕاست پەیدا دەبن ،پلەکانی گەرماش لەناوچەکانی باکوور هەندێک بەرزدەبنەوە ولەناوەڕاست و باشووریش نزیک ڕوژی پێشتر دەبن.
    ڕۆژی دووشەممەش لەناوەڕاست و باکوور ساف و هەندێک هەوردەبێت ، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باکوور نزیک دەبن ، ولەباشووریش هەندێک بەرزدەبنەوە.
    ڕۆژی سێشەممەش ساف وگەرم دەبێت و هەندێک پەڵەهەوریش دروست دەبن و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتردەبن .