لە ساڵی 2017 دا ئەڵمانیا 25 ملیار دۆلاری لە پەنابەراندا خەرج كردووە

جیهانی
  • 17-05-2018, 00:00
  • +A -A

    تایبەت – ا ه ع وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگیاند: 21 ملیار یۆرۆ (25 میار دۆلار)ی لە ساڵی رابردوودا لە پەنابەراندا خەرج كردووە. لەوبایرەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند:" وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا پلەی یەكەمی لە خەرجكردنی پارە لە پەنابەرداندا هەیە و بڕی 14.2 میار یۆرۆی خەرج كردوە، حكومەتی ویلایەتەكانیش بە پلەی دووەم دێت و بڕی 6.6 ملیار یۆرۆیان خەرج كردوە". وتیشی "وەزیری دارایی رەتیكردوەتەوە پارەی زیاتر لەو بوارەدا خەرج بكەن بەو پێیەی پێویستیان بە بودجەی زیاتر هەیە بۆ كاروباری پەنابەران، كە لەچەند ساڵە رابردوودا ژمارەیان لە ئەڵمانیا زۆر زیادیكردووە".