بەغداد - INA
وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ تەئكیدیكردەوە: كە كەمپی ئاوارەكان لە پارێزگای سلێمانی لە 30ی حوزەیران دادەخرێن.
جابرۆ لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو خێزانە ئاوارانەی كە ماونەتەوە نزیكەی 28 هەزار خێزانە كە سەرجەمیان لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستاندان.
ڕوونیشیكردەوە: كاركردن بۆ داخستنی كەمپەكانی سلێمانی بۆ هەمیشەیی لە 30ی حوزەیران بەردەوامە و ژمارەی ئەو كەسانەی لەوێن دەگەنە سێ هەزار خێزان.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا گەڕانەوەی خێزانەكان لە كەمپەكانی دهۆك و هەولێر ئەستەمە، لەئەنجامی ئەوەی كە فەرمانبەرانی وەزارەت ڕێگەیان پێنەدراوە بچنە ناو ئەو كەمپانەوە، و وتیشی: میكانیزمی تۆماركردنی ئاوارەكان لە ڕێگەی پڕكردنەوەی فۆڕمێكەوەیە لەلایەن ئاوارەوە كە دیاری دەكات كە ئایا دەیەوێت لە كەمپەكەدا بمێنێتەوە، تێكەڵ بە ناوچەی كەمپی میواندار بێت، یان بگەڕێتەوە بۆ ناوچەی سەرەتایی خۆی.
وەزیری كۆچ ڕایگەیاند: وەزارەت كەناڵەكانی تر بەكاردەهێنێت بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ ئاوارەكان لەڕێگەی فەرمانگەیەكەوە لە پارێزگای دهۆك، بەڵام ئەو پرسە پێویستی بە بوونی تیمێك هەیە كە بە بەردەوامی لەناو كەمپەكاندا كاربكات بۆ ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی خێزانەكان بۆ ناوچەكانیان.