بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرێوەبەرایەتی پاراستنی خێزان و منداڵ لە وەزارەتی ناوخۆ تەئكیدیكردەوە: كە 16 بەشی هەیە كە لە نێوان بەغدا و پارێزگاكادا دابەشكراوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی خێزانی.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكە لیوا عەدنان حەمود سەلمان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی ڕۆژانە زیاتر لە 40 پەیوەندی بۆ حاڵەتە جیاوازەكان وەردەگرێت، و وتیشی: بەڕێوەبەرایەتی مەفرەزەی ئەفسەرانی لەگەڵ پسپۆڕی كۆمەڵناسی و یاسا پێكهێناوە و لەڕێگەی ئەوانەوە وانە و ڕوونكردنەوەیان پێشكەش بە هاوڵاتیان كردووە سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی بەرێوەبەرایەتی بۆ پاراستن ئەگەر بەر توندوتیژی خێزانی بكەون.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەڕێوەبەرایەتییەكە هێڵی گەرمی 139ی بۆ حاڵەتەكانی توندوتیژی خێزانی داناوە و لایەنە پەیوەندیدارەكان وەڵامیان دەدەنەوە.
ئاشكراشیكرد: بەڕێوەبەرایەتییەكە شانزە بەشی هەیە كە لەنێوان بەغدا و پارێزگاكاندا دابەشكراوە، هەروەها بەشێكیش بۆ كاروباری ژنان و توندوتیژیەكان كراوەتەوە.
وتیشی: بەڕێوەبەرایەتییەكە خشتەی ئاماری دابینكردووە كە هەموو مانگێك لەگەڵ ئەوەی پێشوودا بەراودی دەكات، بۆ كێشانی نەخشەی توندوتیژترین ناوچەكان.