مالیكی تەئكید لە پێویستی بەردەوامی هەوڵەكان بۆ ڕاگرتنی كۆمەڵكوژییەكانی زایۆنی دژی گەلی فەلەستین دەكاتەوە

سیاسی
  • 13-06-2024, 21:28
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، تەئكیدی لە سەر پێویستی درێژەدان بە هەوڵە نێودەوڵەتی و ناوچەییەكان كردەوە بۆ ڕاگرتنی كۆمەڵكوژییەكانی زایۆنی لە دژی گەلی فەلەستین.
    نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالیكی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشوازی لە عەلی باقری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری كرد، و لە كۆبونەوەیەكدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و پێشهاتەكانی ئێستای خاكی فەلەستین تاوتوێ كران.
    بە پێی بەیاننامەكە، مالیكی جارێكی تر سەرەخۆشی خۆی بە بۆنەی كۆچی دوایی سەرۆك كۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و هاوەڵانیان دەربڕی، و ئاماژەی دا: بە توانای كۆماری ئیسلامی بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو جۆرە نەهامەتیانەدا.
    هەروەك باسی لە  گرنگی پەیوەندییە قووڵەكانی نێوان عێراق و ئێران كرد،و جەختیكردەوە: لە پێویستی پەرەپێدانی بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی گەلانی هەردوو وڵاتی دراوسێ.
    هەروەك تەئكیدیكردەوە: لە پێویستی بەردەوامبوونی هەوڵە نێودەوڵەتی و ناوچەیییەكان بۆ ڕاگرتنی كۆمەڵكوژییەكانی زایۆنی كە لە دژی خەڵكی برای فەلەستینی لە كەرتی غەززە ئەنجام دەدرێن، و  هۆشداریشی دا لە فراوانبوونی بازنەی ململانێكان لە ناوچەكەدا.
    ناوبراو هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی عێراقی سەبارەت بە مافی گەلی فەلەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی سەربەخۆی خۆیان لەسەر خاكی مێژوویی خۆیان دووپاتكردەوەو داوای بەردەوامی هەنگاونان لەناو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا كرد بۆ ڕزگاركردنی خەڵكی فەڵەستین و ڕاگرتنی هێرشی تاوانكاری زایۆنی.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كە باقری سڵاوی سەركردایەتی ئێران گەیاند و سوپاسی عێراقی كرد بۆ هاودەنگی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بەو ڕووداوە بە ئازارە، و جەختیشیكردەوە: لەسەر ئەو ڕۆڵە سەرەكییەی عێراق دەیگێڕێت، لە گۆڕەپانی عەرەبی و ئیسلامیدا، سەبارەت بە كێشەكانی ناوچەكە و هەوڵەكانی هەوڵدان بۆ چارەسەركردنیان.