بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ڕافیدەین پێدانی قەرز بە هاوڵاتیان و فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون لە ژمارەیەك كۆمەڵگەی وەبەرهێنان لە پارێزگاكان ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە ئامانجی بەشداریكردن لە كەمكردنەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون و بوژاندنەوەی ئابووری نیشتمانی و پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی نیشتەجێبوون، بانكی ڕافیدەین پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان و فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ كڕینی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە ژمارەیەك كۆمەڵگەی وەبەرهێنان لە پارێزگاكان ڕادەگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە نێو ئەو پڕۆژانەدا؛
- كۆمەڵگای نیشتەجێبوونی سەفا لە بەسر، پێویستە كڕیاران سەردانی لقی ئیستیقلال بكەن لە پارێزگاكە بۆ پێداچوونەوە بە ڕێسا و مەرجەكانی بەخشینەكان.
- كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی غەدیر ٢ لە نەجەفی ئەشرەف، پێویستە كڕیاران سەردانی لقی نەجەف بكەن لە پارێزگا بۆ پێداچوونەوە بە ڕێسا و مەرجەكانی بەخشینەكان.
- كۆمەڵگای مەكی لە دیالە، پێویستە كڕیاران سەردانی لقی دیالە بكەن لە پارێزگاكە بۆ پێداچوونەوە بە ڕێسا و مەرجەكانی بەخشینەكان.
جەختیشیكردەوە: كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی دیكە لە بەغدا و پارێزگاكان دەخرێنە دەستپێشخەرییەكی قەرزدان بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت یەكەی نیشتەجێبوون لە كۆمەڵگەی وەبەرهێنان بكڕن.
ئاشكراشیكرد: سیاسەت و پلانی قەرزی بانكەكە ئامانجی چالاككردنی پرۆسەی وەبەرهێنان و ئاسانكارییە بۆ دەستڕاگەیشتن بە یەكەكانی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیان لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان یان دەرەوەی كۆمەڵگەی وەبەرهێنان، بەپێی ڕێنمایی و مەرجەكانی ڕێكخستنی میكانیزم و مەرجەكانی بەخشینەكان.