فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد: ئیرادەی عێراقییەكان بە فەتوای جیهادی كەفائی سەركەوت

ئەمنی
  • 13-06-2024, 20:52
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد فەریق روكن وەلید خەلیفە تەمیمی، تەئكیدیكردەوە: ئیرادەی عێراقییەكان بە فەتوای جیهادی كەفائی كە لەلایەن مەرجەعی باڵا سەید عەلی سیستانی دەرچوو، سەركەوتنی بەدەستهێنا.
    تەمیمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئێمە بە شانازییەكی زۆرەوە یادی دەركردنی فەتوای جیهادی كەفائی دەكەینەوە كە لەلایەن مەرجەعی باڵا سەماحەتی سەید عەلی سیستانی دەرچوو، ئەم فەتوایە عێراقی پاراست و شكۆمەندی خۆی لەبەرامبەر چەتەكانی تیرۆریستی داعش گەڕاندەوە و فەتواكە پاڵپشتییەك بوو بۆ هێزە ئەمنییەكانمان و هێزەكانی حەشدی شەعبی كە لە هەموو ناوچەكاندا بە شێوەیەكی چالاكانە بەشدارییان لە شەڕەكەدا كرد.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: فەتواكە كاریگەریی مەعنەوی و دەروونی لەسەر هەموو عێراقیەكان و هەموو ئەو پێكهاتانە هەبوو كە لەو شەڕانەدا پێكەوە وەستابوون، لە ڕێگەیەوە ئیرادەی عێراقیەكان سەركەوتوو بوو بۆ ڕزگاركردنی هەموو ناوچە قۆرخكراوەكان لە چنگی داعشی تیرۆریست.
    وتیشی: من جێگری فەرماندەی فیرقەی زرێپۆشی نۆ بووم و فیرقەكە ڕۆڵێكی كاریگەری هەبوو لە شەڕەكانی ڕزگاركردندا، ئێمە لە پێگەی بەرپرسیارێتیدا لەگەڵ كەرتەكانی حەشدی شەعبی و فیرقەی ئیمام عەلی و فیرقەی عەباس بەشداری شەڕەكەمان كرد و نوێژ و نزایان كرد بۆ ئەوەی سەركەوتن بەدەست بهێنین.