بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوپەیمانی نەسر، تەئكیدیكردەوە: هیچ ڕێككەوتنێكی نیشتمانی نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
هاوپەیمانی نەسر لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هاوپەیمانی نەسر پێی وایە كە ئەولەویەتگەلێكی نیشتمانی هەیە كە گرنگترە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی، تەئكیدیشیكردوە: لە ئێستادا هیچ ڕێككەوتنێكی نیشتمانی نیە بۆ ئەنجامدانی.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەركی گەورەی دیكە هەن كە پێویستیان بە كاركردن هەیە، پابەندبوون بە كاتە دەستوورییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەقامگیركردنی پرۆسەی سیاسی و دابینكردنی ئەوەی باشترینە بۆ هاووڵاتیان.
راشیگەیاند: داوا لە هێزە سیاسییەكان دەكات گرنگیدان بە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و سەقامگیری و كاریگەری سیستەمی سیاسی لە پێشینەی كارەكانیاندا بێت بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە خەڵك و پاراستنی سەقامگیری و پێشكەوتنیان.