سەرۆك وەزیران تەئكید لە پابەندبوونی حكومەت بە مافی ڕزگاربوان و گرنگیدان بە دۆسیەی ونبوەكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 13-06-2024, 20:19
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدی لە پابەندبوونی حكومەت بە مافی ڕزگاربوان و گرنگیدان بە فایلی ونبوەكان كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە دەیەمین ساڵیادی داگیركردنی موسڵ، پێشوازی لە كۆمەڵێك ژنی دەشتی نەینەوا و شەنگال و تەلعەفەر، ڕزگاربووی دەستی چەتەكانی تیرۆریستی داعش، لە پێكهاتەكانی ئێزیدی و شەبەك و توركمان و مەسیحی كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: سودانی بە وردی گوێی لە قسەكانی ئەو ژنانە گرت كە پێداچوونەوەیان بۆ چیرۆكە تراژیدییەكانیان كرد لە بارودۆخی ئێستایان و پێویستیان بە تەواوكردنی هەندێك ڕێوشوێن بۆ چالاككردنی یاسای ڕزگاربووان و بانگەشەیان بۆ تەواوكردنی پرۆژە خزمەتگوزاریەكان لە دەشتی نەینەوا كرد، هاوكات سودانی داوای لە ڕزگاربووان كرد، بگەڕێنەوە ناوچەكانی نیشتەجێبوونیان، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەمن و ئاسایش گەڕاوەتەوە، هەروەها سندوقێكی تایبەت تەرخان بكرێت بۆ پشتیوانیكردنی بنیاتنانەوەی قەزای شەنگال و ناوچەكانی دەشتی نەینەوا.
    هەورەك سەرۆك وەزیران، پێزانینی گەورەی دەربڕی بۆ ژنانی عێراقی ڕزگاربوو لە پێكهاتە جۆراوجۆرەكان و شانازی بە خۆڕاگری و بوێرییان لە بەرامبەر ئەو هێرشە دڕندانەیەی كە لەلایەن چەتە دڕندەكانەوە كرایەسەریان كە تەنها ئایدۆلۆژیایەكی لادانیان هەیە و هیچ پەیوەندییەكییان بە هیچ ئایین و نەتەوەیەكەوە نییە و ئەو سەركەوتنەش بەدیهات بەهۆی خوێن و قوربانیدانی گەورەوە بەدەست هێنرا.
    جەختیشكردنەوە: كە فرەیی لە عێراقدا فاكتەری بەهێزییە، و هەموو پێكهاتەكان دەیان ساڵە لە كەشێكی برایەتی و هاوسەنگیدا ژیاون.
    هاوكات سودانی پێداچوونەوەی بە ڕێكارە حكومییەكان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ مافەكانی ڕزگاربووان كرد و رایگەیاند: دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان لە پرۆسەی تەواوكردنی تەرخانكردنی داراییدان بۆیان، و  تەئكیدیشیكردەوە: لە پابەندبوونی حكومەت بە گەرەنتیكردنی مافەكانی هەموو ژنانی ڕزگاربوو و خێراكردنی ڕێكارەكانیان و دابینكردنی دادپەروەری بۆ ئەم چینە كە بەهۆیەوە زیانێكی زۆری بەركەوتووە بە هۆی تیرۆرەوە.
    سودانی جەختیشیكردەوە: لە پابەندبوونی حكومەت بە شوێنكەوتنی ونبووەكان و هەماهەنگی ئەمنی و هەواڵگری كە پێویستە بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ خێزانەكانیان، بەو پێیەی هەر زانیارییەك سەبارەت بە ونبووەكان بەدەست بهێنرێت بەدواداچوونی بۆ دەكرێت.