فەیاز: حەشدی شەعبی بە ناسنامەیەكی جیهادی دەستی پێكرد و لەسەر بناغەی قوربانیدان بنیات نرا

ئەمنی
  • 13-06-2024, 19:17
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز، تەئكیدیكردەوە: حەشدی شەعبی بە ناسنامەیەكی جیهادی دەستیپێكرد و دەستكەوتێكی فرەلایەنەیە كە لەسەر بنەمای قوربانیدان بنیات نراوە.
    فەیاز لە میانی وتارێكدا لە كۆنفرانسی تایبەتی دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حەشدی شەعبی، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: حەشدی شەعبی بە ناسنامەیەكی جیهادیەوە دەستی پێكرد و ئێمە قبوڵی گۆڕینی ناكەین، و وتیشی: ئێمە لە هەموو ململانێ سەختەكاندا ئامادە بووین كاتێك ئەوانی تر پاشەكشەیان دەكرد، باشترین سەركردەكانیشمان وەك شەهید و ئازیزترین موڵكمان پێشكەش كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دە ساڵ بەسەر دامەزراندنی حەشدی شەعبیدا شەرەفمەندترین ساڵن، بەو پێیەی وەك خزمەتكارێكی قوربانیدانی گەلی عێراق دەمێنێتەوە، و وتیشی: 
    حەشدی شەعبی لە ناسنامەیەكی جیهادیەوە دەستیپێكردووە و ئێمە قبوڵی گۆڕینی ناكەین.
    راشیگەیاند: حەشدی شەعبی دیواری میللەتن، هیوادارین لە هەموو كۆبوونەوەیەك و لە هەموو ڕوبەڕوبوونەوەیەكدا ئامادە بین، سوپاسی سەرۆك وەزیران دەكەین، كە لە وەڵامدا لە ڕێگەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە هەڵوێستی بەرگریكارانەی گرتەبەر، بۆ تۆمەتێك كە حەشدی شەعبی لە دەرەوەی سیستەمی سەركردایەتیدان و لە ژێر فەرماندەیی فەرماندەی گشتیدا نین.
    ئاشكراشیكرد: بەیاننامەكەی حكومەت ڕوون و ڕاشكاوانە و تەحەدایانە بوو كە حەشد یەكێكە لەو دامەزراوانەی دەوڵەت كە شانازی پێوە دەكات و پابەندی فەرمانەكانی دەوڵەتە.