بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر: گەلی عێراق بە پیر و گەنج كاردانەوەی هەبوو بۆ فەتوای جیهادی كەفائی

ئەمنی
  • 13-06-2024, 19:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆر فەریق روكن كەریم تەمیمی، فەتوای جیهادی كەفائی مەرجەعی باڵا سەید عەلی سیستانی، وەبیرهێنایەوە، و جەختیكردەوە: گەلی عێراق بە پیر و گەنج كاردانەوەیان هەبوو بۆ فەتوای جیهادی كەفائی بۆ بەرگریكردن لە خاك و شەرەفیان.
    تەمیمی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە رۆژێكی وەك ئەم رۆژانەدا چەتەكانی داعشی تیرۆریست بەشێك لە پارێزگاكانی عێراقیان كۆنترۆڵ كرد و گەیشتن بە دەرگای پایتەختی بەغدادمان، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو هەلومەرجە سەختانەی كە وڵاتی خۆشەویستمان پێیدا تێپەڕی و هەموو هێزەكانی تاریكی هێرشیان كردە سەر گەلەكەمان، مەرجەعی باڵا سەید عەلی سیستانی فەتوای جیهادی كەفائی  دەركرد بۆ بەرگریكردن خاك و شەرەف و گەلەكەمان و بە پیر و گەنج لە هەموو بەشەكانی وڵاتەوە بۆ بەرگریكردن لێی بە پیریەوە چوون.
    وتیشی: بەم بۆنەیەوە خۆشحاڵم، بەناوی خۆمەوە و بەناوی سەرجەم ئەندامانی دەزگای دژە تیرۆر، سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی مەرجەعی رەشیدمان بكەم كە ئەم فەتوای پڕ بەرەكەتەی دەركرد، هەروەها سڵاوێكی خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆ شەهیدە ڕاستگۆكان كە خۆیان بەخت كرد بۆ وڵاتی ئازیزمان خوای گەورە بیانخاتە بەر ڕەحمەتی فراوانی خۆی و چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكانمان، بەڵێن دەدەین كە پابەند بین بە بەرگریكردن لە نیشتمان لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەك.