كاروباری ماددە هۆشبەرەكان وردەكاری هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی كپتاگۆن ئاشكرادەكات

ئەمنی
  • 13-06-2024, 16:57
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەروونییەكان سەر بە وەزارەتی ناوخۆ تەئكیدیكردەوە: كە بەدواداچوون بۆ تۆڕەكانی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەكان بە نهێنی تەواو و بە بەدواداچوون ئەنجام دەدرێت كە پارێزگایەك یان چەند پارێزگایەك لەخۆدەگرێت بەپێی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی ئەنجام دراون.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەكە حسێن تەمیمی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بە پشتبەستن بە زانیاریی دروست، تیمێكی كاركردن بە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەری گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەروونییەكان پێكهێنرا و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆ، و بەپێی بڕیارێكی دادوەری، گواسترایەوە بۆ پارێزگاكانی بەسڕە و نەجەفی ئەشرەف و ئەنبار و نەینەوا، لە ئۆپەراسیۆنێكدا كە بە درێژایی كاتژمێر ئەنجامدرا و 15 ڕۆژی بەدواداچوونی ورد و بە پەرۆش و چاودێری نهێنی بەردەوامی خایاند.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئۆپەراسیۆنەكە بووە هۆی دەستگیركردنی تۆڕێكی یەكگرتووی تایبەت بە بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان كە كپتاگۆنیان لە دەرەوە بە قاچاخ دەهێنایە ناو عێراقەوە، تۆڕەكەش بە تەواوی هەڵوەشێنرایەوەو ئەنجامدەرانی بە تاوانی ئاشاكرا دەستگیركران.
    وتیشی: ئۆپەراسیۆنەكە بە نهێنی تەواو ئەنجامدراوە، بە ئامانجی گەیشتن بە تاوانباران و دەستگیركردنیان بە تاوانی بینراو، ئەمەش وایكرد دەستمان بگات بە تۆڕە سەرەكیەكە و هەڵوەشاندنەوەی بە وردی و پیشەیی و بە شوێنپێهەڵگرتنی ئاست بەرز لە نێوان سەرجەم پارێزگاكان، وەك چۆن جوڵە لەنێوان بازرگانانی مادەی هۆشبەر لە پارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی تر هەبووە و ئۆتۆمبیل  و ڕێگاكانیان دەگۆڕی لە پارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی تر و بە نهێنی بۆ ماوەی 15 ڕۆژ چاودێری دەكران.
    ئاشكراشیكرد: لە ئەنجامی ئەم هەوڵەدا، تاوانباران لەكاتی هەوڵدان بۆ گواستنەوەی دوو ملیۆن و 500 هەزار حەبی كپتاگۆنی ماددە هۆشبەرەكان بە تاوانی ئاشكرا دەستگیركران.