سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە وەكالەت دەكات

سیاسی
  • 13-06-2024, 16:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زێدان، پێشوازی لە عەلی باقری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران بە وەكالەت و شاندی یاوەری كرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە ، تێیدا هاتووە، “فایق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە عەلی باقری ، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران بە وەكالەت، و  شاندی یاوەری كرد".
     هەروەها وتیشی "ئامانجی سەردانەكە سوپاسی ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییە كە بە نوێنەرایەتی سەرۆككۆماری و شاندی یاوەری بوو، كە لە مەراسیمی پرسەی شەهیدبوونی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران و هاوەڵانی بەشداریان كرد".