سەرۆك وەزیران دووپاتی دەكاتەوە كە عێراق لە درێژەدان بە ڕێبازی خۆی بەرەو پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران

سیاسی
  • 13-06-2024, 15:50
  • +A -A

    بەغدا – INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دووپاتی دەكاتەوە كە عێراق لە درێژەدان بە ڕێبازی خۆی بەرەو پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران .

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەکالەت عەلی باقری و شاندەکەی یاوەری".

    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سودانی هاوخەمی خۆی بۆ ئەو ڕووداوە تراژیدیایە نوێکردەوە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی سەرۆکی ئێران و وەزیری دەرەوە و هاوڵانیان و جەختیشی کردەوە لەسەر بەردەوام بوونی عێراق لە ڕێچکەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و پتەوکردنی بنەماکانی هاریکاری بنیاتنەر بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی دراوسێ و خۆشگوزەرانی گەلەکانیان".

    هەروەها ئەوەیش هاتووە" لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی و پێشهاتەکانی هێرشەکانی سەر غەزە و دەرئەنجامە تراژیدییەکانی کرا لەسەر ئاستی مرۆیی و ئەو تاوانە دڕندانەی کە ڕۆژانە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە لە دژی گەلی فەڵەستین ئەنجام دەدرێت و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵ بدات بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و خۆ بەدوورگرتن لە فراوانبوونی ململانێکان لە ناوچەکەدا".

    هەروەها ئەوەیش هاتووەكە " كە لەكۆبونەوەكەدا جەخت کرایەوە لەسەر بەردەوام بوونی لیژنە هاوبەشەکان لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانیان و جێبەجێکردنی یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن کە لەلایەن هەردوو وڵاتەوە واژۆکراون لە کەرتەکانی وزە و ئاسایش و پەروەردە و گواستنەوە و بوارە ئابوورییە گرنگەکانی دیکە".


    هەروەها لە لای خۆیەوە،   باقری سوپاسی عێراقی کرد بۆ هاودەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بەو ڕووداوە ئازاربەخشە، هەروەها ستایشی ڕۆڵی گرنگی عێراقی کرد لە ناوچەکە و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پتەوکردنی سەقامگیری لەڕێگەی لەیەک نزیککردنەوەی بۆچوونی نێوان وڵاتان و جەختی لە پشتیوانی ئێرانی بۆ هەوڵەکانی عێراق کردەوە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیژی و ئامادەیی بۆ بەشداریکردن لەو پڕۆژەیەدا دەربڕی".