عێراق و ئێران تاوتوێی كۆمەڵێك دۆسێی گرنگ دەكەن لەنێوانیاندا شەڕی غەززە

سیاسی
  • 13-06-2024, 14:24
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە لەگەڵ عەلی باقر كانی، هاوتا ئێرانییەكەی، كۆمەڵێك دۆسێیە گرنگ لەنێویاندا شەڕی غەززە تاوتوێ كرد.
    لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، وەزیری دەرەوە "دڵخۆشی خۆی بە گفتوگۆكانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دەربڕی".
    ئاماژەی بەوەشكرد، دەستمان لە پرسی ئاگربەست لە غەززە دا كە دەبێت هەمیشەیی بێت و كاتیی نەبێت، هەڵوێستی عێراقیش لەم ڕووەوە ڕوونە، ئاماژەی بەوەشكرد، "فراوانبوونی شەڕی لوبنان كاریگەری لەسەر ناوچەكە بە گشتی دەبێت". 
    لای خۆیەوە، عەلی باقر كانی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەكالەت، لە میانی كۆنفرانسەكەدا، پشتڕاستی كردەوە، كە "كۆبوونەوەیەكی دۆستانە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق ئەنجامدرا و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ كران"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "هەڵوێستی عێراق لە تەنیشت ئێران لە هەلومەرجە سەختەكەیدا لەگەڵ ڕۆیشتنی سەرۆكەكەی خاڵێكی گەشاوە”.
    عەلی باقر كانی وتیشی، "گەلی عێراق و ئێران چارەنووسێكی هاوبەشیان هەیە"، ئاماژەی بە "هەوڵەكان بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هاریكاری هەمەلایەنە لەگەڵ عێراق، بەتایبەتی كە هاوبەشییەكی گەورە لە نێوانیاندا هەیە".
    وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەكالەت لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئێمە بە كۆچی دوایی دوو كەسایەتیی گەورەی كۆماری ئیسلامی، سەرۆك  كۆمار و وەزیری دەرەوە سەرسام بووین، ستایشی  هاوسۆزی حكوومەت و گەلی عێراق بەرامبەر بە ئێران و وەستانیان لە تەنیشتی لە ئێران  كرد بارودۆخە سەختەكەی .
    عەلی باقر كانی وتشی " جینۆساید لە غەززە دەبێ بەبێ هیچ مەرجێك بوەستێت".