سەرۆك وەزیران : فەتوای سەید سیستانی عێراقی پاراست و پێگەی گەڕاندەوە دوای ئەوەی چەتە تیرۆریستییەكان دەستیان بەسەر ڕووبەرێكی زۆریدا گرت

سیاسی
  • 13-06-2024, 14:13
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رایگەیاند كە فەتوای سەید سیستانی  عێراقی پاراست و پێگەی گەڕاندەوە دوای ئەوەی چەتە تیرۆریستییەكان دەستیان بەسەر ڕووبەرێكی زۆریدا گرت.
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە پۆستێكی لە پێكەی تایبەتی خۆی لە (X) دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA ) بڵاویكردەوە تێیدا هاتووە"  بە شانازییەوە یادی ساڵیادی دەركردنی فەتوای جیهادی كەفائی دەكەینەوە، كە لەم ڕۆژەدا لەلایەن مەرجەعی باڵا سەید عەلی سیستانی ـەوە دەركرا، ئەو فەتوایەی كە عێراقی پاراست و پێگەی گەڕاندەوە دوای ئەوەی چەتە تیرۆریستییەكان دەستیان بەسەر ڕووبەرێكی زۆریدا گرت".
     هەر لەپۆستەكەدا ئەوەیش هاتووە " فەتوا پیرۆزەكە كاریگەرییەكی دەروونی و ئەخلاقی هەبوو و وای لە عێراقییەكان كرد بە هەموو پێكهاتەكانەوە یەكگرتوو بن لە شەڕی ئازادكردندا كە لە ئەنجامدا سەركەوتنێكی گەورەی عێراقی لێكەوتەوە".