ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا هۆڵێك دادەخات كە یاری قوماری تێكدا دەكرێت داخرا

ئەمنی
  • 13-06-2024, 11:02
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، داخستنی هۆڵێكی قومار كردن و 4 كۆمپانیای گەشتیاری و گەشتوگوزاری بێ مۆڵەتی لە ناوچەی سالحیە وعەلاوی لە بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكاندا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە، تێیدا هاتووە، “بە هاوبەشی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەكانی گەڕان و پشكنینی  ، هێزە ئەمنییەكانمان، بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزەكانی (ئاسایشی گەشتیاری، خزمەتگوزاری ئاسایشی نیشتمانی  دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق، و دەستەی گەشتوگوزار، بەردەوامن لە پشكنین و وردبینی فەرمانگەكان و كۆمپانیاكان”.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەو ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی دەستبەسەرداگرتنی هۆڵێك كە قوماركردنی نایاسایی تێدا ئەنجامدەدرا، ئەمە جگە لە داخستنی 4 كۆمپانیا و فەرمانگەی گەشتیاری نابنەما و دەستگیركردنی خاوەنەكانیان لە ناوچەكانی (سالحیە، عەلاوی) لە كەرتی كەرخ لە بەغدای پایتەخت".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "بەپێی پسوڵەی ئەسڵی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەشتوگوزار كران".