بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی جەختی لە گرنگی ڕۆڵی ڕاگەیاندن كردەوە لە پاڵپشتیكردنی ڕێڕەوی كارەكانی وەزارەت، و هاوكات ستایشی ڕۆڵی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی كرد لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان.
وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی، بە ئامادەبوونی وتەبێژی فەرمی وەزارەت سەیف بەدر، لە بارەگای وەزارەت پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ستار عەرداوی كرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە زیادكردنی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و ئاژانسی هەواڵی عێراقی و تۆڕی میدیایی عێراقی كرا، هەروەها تیشك خرایەسەر كاری جومگەكانی وەزارەت و ئەوەی بەدەست هاتووە لە ڕووی بەرنامەی حكومەت كە پەیوەندی بە كەرتی تەندروستیەوە هەیە.
بە گوێرەی بەیاننامەكە، وەزیری تەندروستی جەختیكردەوە: لە گرنگی ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە پاڵپشتیكردنی ڕەوتی كاركردن لە وەزارەت و گرنگیدان بەو بابەتانەی كە لە پلانەكانی وەزارەت و ئەو خزمەتگوزارییانەی كە پێشكەشی دەكات بەدەستی هێناوە، هەروەها ستایشی تۆڕی میدیایی عێراقی و ڕۆڵی دەزگاكە و پەیامنێرەكانی لە گەیاندنی زانیاری دروستی تەندروستی بە هاوڵاتیان كرد.
لەبەرامبەردا عەرداوی ستایشی، ئاستی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان دەزگاكە و بەشی راگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی تەندروستی كرد بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و زانیاری تەندروستی وردی و دەستكەوتە گرنگەكان لە كەرتی تەندروستدا.