بەغداد - INA
دە ساڵ بەسەر فەتوای جیهادی كەفائی تێدەپەڕێت كە عێراقییەكان ئەو ساتە سەختانەیان لەبیر نەكردووە كە وڵات پێیدا تێپەڕیوە، دوای ئەوەی باندەكانی مەرگی ڕەش بەشێك لە خاكی شارستانیەتەكانیان داگیركرد و پیرۆزی ئەم وڵاتەیان پێشێل كرد ساڵانێك كە لە یادەوەری میللەتدا نەسڕاوەتەوە و ئەگەر ئەو فەتوای گەورەیە نەبوایە كە لەلایەن مەرجەعی باڵای ئایینی ئایەتوڵا عەلی سیستانی، دەركرا پێوەرەكانی شەڕەكە نەدەگۆڕا و ڕاستییەكانی شەڕەكە بە ڕادەیەك نەدەگۆڕا كە جیهان سەرسام بكات، دوای ئەوەی خەڵكی وڵات داستانێكی قارەمانانەیان تۆماركرد كە بە دەگمەن هاوتای هەبوو.
فەتوایەك بناغەی نوێی بۆ ڕێساكانی شەڕ دانا دوای ئەوەی هێزە چەكدارەكان لەگەڵ هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ژێر یەك لافیتە بەناوی عێراقی یەكگرتوو و داستانێكیان تۆماركرد كە لە ویژدانی میللەتدا بە نەمری دەمێنێتەوە.
لە دەیەمین ساڵیادی دەركردنی فەتوای جیهادی كەفائیدا، ( ئاژانسی هەواڵی عێراقی) ئەم فەتوای گەورەیە و ڕۆڵی لە بەدیهێنانی سەركەوتن بەسەر چەتە تیرۆریستییەكانی داعشدا وەبیر دەهێنێتەوە.
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە كوتلەی سادیقون زەینەب جومعە موسەوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: فەتوای جیهادی كەفائی ڕاستەوخۆ بەشداری كرد لە بەهێزكردنی ئاسایش و دروستكردنی ژینگەیەكی كۆمەڵایەتی پاڵپشت بۆ هێزە ئەمنییەكانی عێراق و گەیشتن بە سەقامگیری و بەهێزكردنی هێزە نیشتمانییەكان و دابینكردنی پشتیوانی و پاڵپشتی و كەرەستەی پێویست بۆیان، و وتیشی: فەتواكە سەركردە سیاسییەكانی عێراقی خستە بەردەم بەرپرسیارێتییەكی گەورەی نیشتمانی و ڕەواوە و هەڵوێستەكانی یەكخست و پشتیوانی و هێزی بە هێزە چەكدارەكانی عێراق بەخشی لە خۆڕاگری و جێگیریدا.
هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران مستەفا كەرعاوی، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی دواو وتی: فەتوای جیهادی كەفائی ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە پاراستنی سەروەری و سەقامگیری وڵات و ڕزگاركردنی لە داگیركارییەكانی داعش، وانە و وێنەیەكی ڕوون و ئاشكرای واقیعی موجاهید و هاوڵاتی عێراقی كە بەرگری لە خۆی دەكات پێشكەش كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: فەتوای سەید سیستانی بەشداریكرد لە هاندانی هاوڵاتیان بۆ پێشكەشكردنی هەموو ئەو شتانەی كە بەنرخن و هاندەرێك بوو بۆ گەنجانی تێكۆشەر بۆ پەیوەستبوون بە هێزەكانی حەشدی شەعبی و پشتگیریكردنی هێزە ئەمنییەكان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.