سەرۆك وەزیران: تەواوكردنی ڕێكارەكانی پڕچەككردن بووەتە پرسێكی پێویست و لە پێشینەی كارەكانە

سیاسی
  • 12-06-2024, 19:19
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە تەواوكردنی ڕێكارەكانی پڕچەككردن بووەتە پرسێكی پێویست و لە پێشینەی كارەكانە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی سێیەمین كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بۆ پڕچەككردن كرد، كە تێیدا باس لە پێداویستیی هێزە چەكدارەكانمان كرا لە رووی پڕچەككردنەوە، بۆ بەرزكردنەوەی تواناكانی شەڕ و مەیدانییان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییە جیاوازەكان.
    بەپێی بەیاننامەكە، سودانی جەختیكردەوە: لە گرنگی مەلەفی پڕچەككردن لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەتدا، وەك شایستەیەك كە پەیوەستە بە كۆتاییهێنان بە بوونی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و ڕوبەڕوبوونەوەی ئاستەنگی ئەمنی و هەڕەشەكان بە هەموو شێوەكانیەوە، و تەئكیدیشیكردەوە: لە دۆخی تەرخانكردنی دارایی پێویست بۆ پڕچەككردن لە خشتەی بودجەی ساڵی 2024 ، و  ڕوونیشیكردەوە: لیژنەی باڵا كاتی خۆی تەرخانكردووە بۆ گفتوگۆكردن و كۆبوونەوە لەگەڵ كۆمپانیاكان و سەردان و فەرماندەی لقەكان.
    سەرۆك وەزیران راشیگەیاند: تەواوكردنی ڕێكارەكانی پڕچەككردن بووەتە پرسێكی پێویست و لە پێشینەی كارەكانە، جەختیشیكردەوە: لە دروستی ئەم ڕێكارانە و ئەوەی كە یاسایی و شەفاف بن و هەموو مەرجەكانی تێدا بێت و هەموو ئەو تێبینیانەی كە لەلایەن لایەنە چاودێریەكانەوە سەبارەت بە گرێبەستەكانی پێشوو وروژێنراون دەبێت لەبەرچاو بگیرێن، هەروەها ئاڕاستەكردنی دەسەڵاتە تەكنیكیە پەیوەندیدارەكانی كرد بۆ ناردنی ڕێكارەكانیان، و دواتر بەردەوام بن لە هەنگاوە یاساییەكان لە هەڵبژاردنی كۆمپانیاكان بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان لەگەڵ وڵاتان.