شانەی راگەیاندنی ئەمنی: هیچ ئاستەنگێكی ئەمنی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی وەبەرهێنان لە وڵاتدا نییە

ئەمنی
  • 12-06-2024, 17:55
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی تەئكیدیكردەوە: كە هیچ ئاستەنگێكی ئەمنی لەبەردەم جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە وڵاتدا نییە، و ئاماژەی بەوەشدا: عێراق لە ڕووی ئەمنی و ئابووری و وەبەرهێنانەوە بۆ ئاستێكی پێشكەوتوو بەرزبووەتەوە.
    سەرۆكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لیوا تەحسین خەفاجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، دیدگایەكی تەواوی هەیە بۆ دۆخی ئەمنی وڵات لەڕێگەی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و نوسینگەكەی و لەژێر ڕۆشنایی دیدگای ئەمنیدا بڕیاری كۆتایی دەدات و هەڵوێستەكان سەبارەت بەو ناوچەیەی كە وەبەرهێنان دەكرێت وەرگیراون.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەركی هێزە ئەمنییەكان ئەوەیە كە دۆخێكی سەقامگیر لە سەرتاسەری وڵاتدا دروستبكەن و كاری وەبەرهێنەران بپارێزن، وێنەی ئەمنی ئەرێنیش بەشداربووە لە زیادكردنی دەرفەتی وەبەرهێنان لە عێراق و هیچ تەحەددایەكی ئەمنیش بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان نەبێت.
    ئاشكراشیكرد: هیچ ناوچەیەكی مەترسیدار و ئەستەم لە عێراقدا نییە، یان تەحەدای بەرچاو بۆ دامەزراندنی هیچ پڕۆژەیەك نییە، و وتیشی: عێراق لە ڕووی ئەمنی و ئابووری و وەبەرهێنانەوە بۆ ئاستێكی پێشكەوتوو بەرزبووەتەوە.
    راشیگەیاند: لە ئێستادا وەبەرهێنانێكی زۆر لە ناوچە ئازادكراوەكاندا جێبەجێ دەكرێت، و هیچ مەترسییەكی ئەمنی لە ئارادا نییە.