كۆمسیۆن: هەموو ڕێكارەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ئارادان

ناوخۆ
  • 12-06-2024, 17:07
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان وادەی داخستنی خۆتۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئامادەكاریی بۆ هەموو لایەنەكانی پرۆسەكە كراوە.
    وتەبێژی كۆمسیۆن جومانە غەلای بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كارەكان بەردەوامن، وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، بەو پێیەی پارتی دیموكراتی كوردستان خواستی خۆی دەربڕیوە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكاندا لە بەشی كاروباری حزب و ڕێكخراوە سیاسییەكان.
    رونیشیكردەوە: ژمارەی بەشداربووانی هەڵبژاردنەكان دوای كۆكردنەوەی تاكەكان و شیكردنەوەی داتاكان دیاری دەكرێت، وتیشی: سبەی پێنجشەممە، لە كۆتایی دەوامی فەرمی داواكاری بۆ خۆتۆماركردن دادەخرێت.
    دووپاتیشیكردەوە: هەموو لایەنە یاسایی و كارگێڕی و دارایی و تەكنیكییەكان ئامادەكراون، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنیش ئۆرگانێكی تەكنیكییە كە هیچ پەیوەندییەكی بە لایەنی سیاسییەوە نییە و یاسا و پابەندبوون و بڕیارەكانی جێبەجێ دەكات كە لەلایەن دادگای فیدراڵی دەستەی دادوەری دەرچووە.