سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی كردەوە لەسەر پەرۆشی حكومەت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات

سیاسی
  • 12-06-2024, 16:03
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، 
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە ،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی كرد لە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق  محەمەد كازم ئالسادق".

    هەروەها لە میانەی دیدارەكەدا باس "لە پەیوەندییە هاوبەشەكان و هەلی پەرەپێدان و بەهێزكردنیان كرا لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا بۆ دڵنیابوون لە بەهێزكردنی سوود و بەرژەوەندییە سەرەكییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست".

    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی كردەوە لەسەر پەرۆشی حكومەت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی دیكەی ناوچەكە و دەستپێكردنی پڕۆژەی ئابووری و گەشەپێدانی گشتگیر كە دەبێتە هۆی یەكخستنی ئابووری بۆ پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری هەموو وڵاتانی ناوچەكە".