بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی نەوت پابەندبوونی خۆی بە ڕێككەوتنی جاڕنامەی هاریكاری DoC بە بڕی (203) هەزار بەرمیل بۆ مانگی ئایار ڕاگەیاند.
وەزارەتی نەوت لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە "بەئاماژە بە خەمڵاندنی سەرچاوە لاوەكییەكان سەبارەت بە زیادكردنی پشكی عێراق كە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی جاڕنامەی هاوكاری DoCدا دیاری كراوە بە بڕی (٢٠٣) هەزار بەرمیل بۆ ئەو مانگە لە مانگی ئایاردا، ئێمە پابەندبوونی تەواو بەم ڕێكەوتنە و بە كەمكردنەوە و قەرەبووكردنەوەی خۆبەخشانە بۆ هەر زیادەیەك پشتڕاست دەكەینەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرا كە، "پابەندە بەو ئاستە بەرهەمهێنانەی كە لە ڕێككەوتنەكەدا پێویستە، بڕی (4) ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا بۆ مانگی حوزەیران و مانگەكانی داهاتوو، ئەمە جگە لەوەی قەرەبووكردنەوەی ئەو زیادەیەی لە بەرهەمهێناندا هەیە لە سەرەتای ئێستاو ، لە ماوەی قەرەبووكردنەوەدا، كە تا كۆتایی ئەیلوولی ٢٠٢٥ درێژدەبێتەوە".