بەغدا –INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، شاندێكی حكومی و ئەمنیی نارد بۆ بەشداریكردن لە پرسەی شێخ ڕەشاش ئیمارە لە بەسرە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: “محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، شاندێكی حكومی و ئەمنی بە سەرۆكایەتی شێخ محەمەد عرێبی ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری عەشایری ناردووە بۆ بەشداریكردن لە پرسەی شێخ ڕەشاش ئیمارە بەسرە".
ئاماژەی بەوەشكرد، " سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە كەسوكاری كۆچكردووەوە كرد و سەرەخۆشی لێكردن".