بەغدا –INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە ساڵیادی تاوانی سپایكەر رایگەیاند حكومەتەكەی بەردەوام دەبێت لە دادپەروەری بەرانبەر هەموو شەهیدانی عێراق.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ناوبراو لە پۆستێكی لە پێكەی تایبەتی خۆی لە (X) دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA ) بڵاویكردەوە تێیدا هاتووە" ئەمڕۆ دە ساڵ بەسەر تاوانی سپایكەردا تێدەپەڕێت كە لەلایەن گروپە تیرۆریستییەكانەوە ئەنجامدرا، ئەم تاوانە نوێنەرایەتی بەڵگەیەكی بەرچاو دەكات لەسەر نەبوونی ویژدان و داڕمانی ئەخلاقی ئەنجامدەرانی، كە ویژدان و ڕۆحی خۆیان بە خراپە فرۆشت و شایانی شەرمەزاری و ڕیسوا بوونن، دوای ئەوەی بە دەستی هێزە ئەمنییە پاڵەوانەكانمان شكستیان هێنا و چەتەكانیان بوون بە پاشماوەی دۆڕاو كە هیچ هەڕەشەیەك بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەكەمان دروست ناكەن".
هەروەها ئەوەی نووسیووە" حكومەتەكەمان بەردەوام دەبێت لە دادپەروەری بەرانبەر هەموو شەهیدانی عێراق و دوا ناكەوێت لە ئەنجامدانی ئەو كارە، لەسەر بنەمای ئەركی نیشتمانی و یاسایی و ئەخلاقی و مرۆیی خۆی".