جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان گەیشتە پارێزگای دیالە

ئەمنی
  • 12-06-2024, 11:26
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لیوا قەیس محەمەداوی، گەیشتە پارێزگای دیالە.
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە تێیدا هاتووە "ئەمڕۆ لیوا قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، بە یاوەری ستافی فەرماندەیی گەیشتە پارێزگای دیالە، و لەلایەن ستافی فەرماندەیی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە و بەرپرسی پۆلیسی پارێزگای دیالە”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "سەردانەكە بۆ بەسەركردنەوەی هێزە ئەمنییەكان و پێداچوونەوە بە ئامادەیی خۆیان و نوێكردنەوەی پلانەكان بەگوێرەی ئاستەنگەكان و ئەولەویەتەكانی ئەركەكان بووە".