وەزیری تەندروستی: سەنتەری شۆردنی كوچیلە لە نەخۆشخانەی كندی لە ماوەی پێوانەیی دروستكرا

ناوخۆ
  • 12-06-2024, 11:15
  • +A -A

    بەغدا - INA - ویسام مەلا
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری تەندروستی، ساڵح حەسناوی، پشتڕاستی كردەوە، كە سەنتەری شۆردنی كوچیلە لە نەخۆشخانەی كندی لەماوەیەكی پێوانەییدا دروستكرا ، هاوكات ئاماژەیە بۆ بەردەوامیی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تایبەت لە بواری نەخۆشییەكانی گورچیلەدا.
     حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی INAی ڕاگەیاند: "لە چوارچێوەی سیاسەتی وەزارەتی تەندروستی بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە گەلی عێراق بەتایبەتی لە بواری نەخۆشیەكانی گورچیلە، ئەمڕۆ سەنتەری شۆردنی خوێنی كندیمان كردەوە"، ئاماژە بەوە دەكات "سەنتەرەكە نوێیە و 81 قەرەوێڵەی تێدایە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە 308 نەخۆش".
    جەختیشی لەوە كردەوە، "بەردەوامبوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و باشتركردنی كوالیتیەكانیان بۆ هاوڵاتیان".
    جێگای باسە، وەزیری تەندروستی، ساڵح مەهدی حەسناوی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەنتەری شۆردنی خوێنی لە نەخۆشخانەی فێركاریی كندی كردەوە.