بهغدا-INA
وەزارەتی دەرەوە دووپاتی کردەوە کە هێزەکانی حهشدی شهعبی دامەزراوەیەکی ئەمنی عێراقییە و پابەندە بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە.
وەزارەتی دهروه لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" وەزارەتی دەرەوە بەدواداچوونی بۆ لێدوانەکانی ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کردووە، کە زانیاری نادروستی لەخۆگرتبوو، وهێزەکانی حهشدی شهعبی بە بەرپرسیار زانی لەو کارانەی کە سەرپێچی ئاسایش لە عێراقدا دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لەم بارەیهوە دووپاتی دەکەینەوە کە هێزەکانی حهشدی شهعبی دامەزراوەیەکی ئەمنی عێراقییە کە بەتەواوی پابەندە بە یاساکانی عێراقەوە، وپابەندە بە فەرمان و ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، و کار لەگەڵیدا دەکات وهەموو هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی ئارامی و سەقامگیری لە وڵاتدا دهدات لهچوارچێوە یاساییە تایبەتەکان”.
ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو هێرشانەی کە بۆ سەر هەندێک لە چێشتخانەکان ڕوویانداوە لەلایەن کۆمەڵێک کەسی دەرەوەی یاسا ئەنجامدراون و بە هیچ شێوەیەک پهیوهندییان بههێزهكانی حهشدی شهعبییهوه نییه، سەبارەت بەوانەی دهستیان لەم ڕووداوانەدا ههیه، ئێستا سزای ئیداری و دیسپلینیی گونجاویان لەسەرە".