مەزارگەی پیرۆزی ئیمام حسێن فێستیڤاڵێک بۆ یادی فەتوای جیهادی ته‌واو سازدەکات

ناوخۆ
  • 11-06-2024, 21:59
  • +A -A

    به‌غدا-INA- عەباس ره‌حیمی
    ئەمڕۆ سێشەممە، مەزارگەی پیرۆزی ئیمام حسێن فێستیڤاڵێکی سازکرد بۆ یادکردنەوەی فەتوای جیهادی ته‌واو و قارەمانێتی پیاوانی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌گه‌ڵڕێزلێنان لە منداڵانی شەهیدان.
    سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکە، عەلی کازم سوڵتان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: فەتوای مه‌رجعی باڵای ئایینی سەید عەلی سیستانی خاڵێکی گەشاوە لە مێژووی هاوچەرخی عێراقدا، و وڵات لە تیرۆر پاراست و عێراقییەکانیان بۆ كه‌سوكاریان گه‌رانده‌وه‌”.
    سوڵتان جەختیشی کردەوە" فێستیڤاڵەکە چەندین چالاکی لەخۆدەگرێت، لەوانە یادکردنەوەی قارەمانێتی شەهیدانی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی و ڕێزگرتن لە ڕۆڵەکانیان، ئەمە جگە لە بەڵگەنامەکردنی ئەو کاریگەرییە گەورەیەی کە فەتوای مه‌رجعی باڵا بەجێی هێشتووە و لێکەوتەکانی".
    لەلایەکی دیکەوە، ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکە، ئەحمەد ئەلموشره‌فاوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: مەزارگەی ئیمام حوسێن ئاڕاستەی پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتی پێوەندیدار بە فێستیڤاڵی فەتوای جیهادی ته‌واو كردووه‌، بەو پێیەی ئەم لیژنەیە کار دەکات بۆ ڕێزلێنان لە منداڵانی شەهیدان و ئەنجامدانی پێشانگای بەڵگەنامەکردنی سەرکەوتنەکانی قارەمانانی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی و خۆبەخشەکان”.