بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێک لە سوریا و كوشتنی سەرکردەیەکی داعشی تیرۆریستی ڕاگەیاند.
دهزگاكه لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە" کە بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان، مەفرەزەکانی شانە دژە تیرۆریەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی فەرمی، ودوای هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، توانیان سەرکردەیەکی داعشی تیرۆریستی لە سوری بكوژن”.
ئاماژەی بەوەشکرد" مەفرەزەکانی دهزگاكه بەدواداچوونیان بۆ جموجۆڵەکانی تیرۆریستی (خ.س.س) و نازناوی (ئەبو زەینەب) کردووە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێش ئەوەی لە ناوچەی ئەلبوسەیرە لە ڕەققەی سوریا گەمارۆیان بدەن و دوای رووبهرووبوونهوه لەگەڵ هێزی جێبەجێکاردا کوژراوە".
ههروهها وتی" ئەو تیرۆریستە لەناو مەفرەزەی ئەلعیەبهره لەسەر سنووری عێراق و سوریا کاردەکات و بەشداری چەندین ئۆپەراسیۆنی کردووە لەسەر هێزە ئەمنییەکان لە دورگەی ئەلسینیە لە سەلاحەدین و دورگەی ئەلبەعاج و بەرپرسی (مەفرەزەی ئەلعیەبهره) لە عێراقەوە بۆ سوریا بووه، جگە لە گواستنەوەی چەک و کەرەستەی تەقەمەنی”.