بەغداد/ INA
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵڵا ئەحمەد ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوەکە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی شەر لەغەززە دەرفەتێکی باشە بۆ بەردەوامبوونی یارمەتیە مرۆییەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە تێیدا هاتووە کەجێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازیکرد لە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی جەنگی غەززە، هەروەها ئەم بڕیارە بە دەرفەتێک هەژماردەکرێت بۆ ڕاوەستاندنی جەنگ لەکەرتی غەززەو گەیاندنی یارمەتیە مرۆییەکان و ئازادکردنی فەلەستینیەکان وگەڕانەوەی ئاوارەکان.