بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوەکە پێویستە زلهێزەکان لەکاری مرۆیی بۆ ڕاوەستاندنی هێرشەکانی سەر غەززە ڕۆڵ بگێڕن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی پێشوازیکرد لە وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی بەریتانیا تاریق ئەحمەد لەپەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی وەڵامگۆیی بۆ فریاکەوتنی مرۆیی غەززە، لەدیدارەکەدا باس لەپەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان عێڕاق وبەریتانیا وپێشهاتەکانی ناوچەکە کرا.
سەرۆک وەزیران هەڵوێستی عێڕاقی دووپاتکردەوە دەربارەی بەرگریکردن لەگەلی فەلەستینی ، وئامادەیی خۆیشی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی مرۆیی بۆ غەززە ، جەختیشی کردەوەسەر ئەوەی کە پێویستە زلهێزەکان ڕۆڵی خۆیا بگێڕن لە ڕاگرتنی هێرشەکەو گەیاندنی یارمەتیە مرۆییەکان بۆ گەلی فەلەستین.
لەلایەن خۆشیەوە وەزیری بەریتانی دەسخۆشی کرد لە کۆششەکانی بەریتانیا بۆ پشتیوانیکردنی لێکگەیشتنەکان و کۆششەکانی سەقامگیری لەناوچەکەدا وهەروەها پلانی حکومەتی عێڕاقی لە دروستکردنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ هەمووان.