سەرۆک وەزیران ڕێنماییەکەی بۆ وەزارەتەکان دوپاتدەکاتەوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ئیسپانیا

سیاسی
  • 11-06-2024, 20:35
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران قبۆڵكردنی بانگهێشتنامه‌ی پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وه‌زیرانی ئیسپانیا بۆ سەردانی وڵاتەکەی بۆ ئەمساڵ دووپاتکردەوە، هاوکات ئاماژەی بە ڕێنماییەکەی کرد بۆ وەزارەتەکان بۆ ئه‌نجامدانی گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ئیسپانیا بۆ بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگه‌یاندووه‌" ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لەگەڵ پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کارەکانی کۆنگره‌ی بەپەلەی بەرپەرچدانەوەی مرۆیی لە غەززە كۆبووه‌وه‌.

    لە میانی کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئاسۆی گەشەسەندنیان لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کرا.”
    سەرۆك وەزیرانی قبۆڵكردنی ئەو بانگهێشتنامەیەی كه‌سانچێز بۆ سەردانیكردنی ئیسپانیا بۆ ئەمساڵ بۆی پێشکەشی کردووە دووپاتكرده‌، ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانەکەی پێشووی سانچێز بۆ بەغدا ڕێگەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات خۆشکردووە.
    هه‌روه‌ها رێنماییەکەی بۆ وەزارەتەکان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ئیسپانیا بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق دووپاتكرده‌وه‌ و ڕوونیشیکردەوە كه‌لیژنە دووقۆڵییەکان دەرفەتێکن بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و زیادکردنی هاوکاری و لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات.
    سودانی ته‌كه‌زی كرد كه‌حکومەت و گەلی عێراق سوپاسی شانشینی ئیسپانیا دەکەن بۆ دانپێدانانی بە دەوڵەتی فەلەستین"، ئاماژەی بەوەدا کە هەڵوێستێکی مێژووییە کە هاوتەریبە لەگەڵ خواستەکانی گەلی فەلەستین بەرەو ئازادی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیان”.
    لای خۆیەوە سانچێز جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکانی ئیسپانیا لەگەڵ عێراق لەم ماوەیەدا پێشهاتێکی بێ وێنەی بەخۆیەوە بینی، وسوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ متمانەی حکومەتی عێراق بە کۆمپانیا ئیسپانییەکان".
    هه‌روه‌ها ستایشی پشتیوانی سەرۆک وەزیرانی كرد بۆ کۆبوونەوەکانی لێژنەی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات و جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ فەلەستین لە پاڵنەرێکی مرۆیی و پشتیوانی لە شەرعیەت و سەقامگیری و ئاسایشەوە سەرچاوە دەگرێت".