بهغدا-INA
ئهمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران دووپاتیکردەوە کە عێراق پشتیوانی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە ئامانج لێی ئاگربەست بێت لە کەرتی غەززە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگهیاندووه" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پێشوازی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنگرهی بەپەلەی کاردانەوەی مرۆیی لە غەززە ، كهبەمیوانداری شانشینی هاشمی ئوردن لهئوردن ساز دهكرێت".
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دەرئەنجامەکانی سەردانەکەی ئەم دواییەی سودانی بۆ ئەمریکا و دۆخی گشتی ناوچەکە و کاردانەوەکانی دەستدرێژییە بەردەوامەکان بۆ سەر غەززە باسكران، لە کاتێکدا سەرۆک وەزیران پشتیوانی عێراقی بۆ هەر دەستپێشخەرییەک دووپاتكردهوه کە ئامانجی ئاگربەست و خێراکردنی کردنەوەی دەرگای چوونە ژوورەوەی یارمەتییەکان بێت بۆ گەلی فەلەستینی ئازارچێشتوو لە غەززە.
سودانی ئاماژە بە پێویستی بوونی هەڵوێستێکی ڕوونی ئەمریکای كرد سەبارەت بە دەستدرێژیی حکومەتی نەتانیاهۆ و لاوازی هەڵوێستی نێودەوڵەتی بەگشتی سەبارەت بە وەڵامدانەوەی ئەو کارەساتە بەردەوامە لەگەڵ بەردەوامبوونی دەستدرێژییەکاندا روونكردهوه، كهناتوانرێت ژمارەی قوربانییەکان و ڕادەی ڕوودانی وێرانکارییەکان پشتگوێ بخرێت، لەگەڵ بەردەوامی هەڕەشە شەڕانگێزەکانی بەرامبەر بە لوبنان، ئهمهش نیشانهی هۆشداریه له فراوانبوونی ململانێكان لە ناوچەکەدا.
سەرۆک وەزیران مەترسیەکانی بەردەوامی دەستدرێژی لە غەززە و ئەو مەترسیانەی کە لەسەر سەقامگیری ناوچەکە و نێودەوڵەتی دروستی دەکات روونكردهوه، كه ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە چالاکیهكانی توندڕەوانە لە ناوچەکەدا بیانوویهكی نوێ ههبێت، پێویسته كۆمهڵگای نێودهوڵهتی بەرپرسیارێتی خۆی هەڵبگرێت لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لەلایەن دەسەڵاتی داگیرکەرەوە ئەنجامدرا، کە بووە هۆی ئاوارەبوونی 80%ی دانیشتوانی کەرتی غەززە، کە بێ پەناگە یان سەرچاوەی پزیشکی و مرۆیی و خزمەتگوزاری مانەوە ودهكرێت لە خراپترین حاڵەتی کارەساتباردا وهسفیان بكهین”.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە" بلینکن لای خۆیەوە پێزانینی ئیدارەی ئەمریکای دەربڕی بۆ هەنگاوەکانی عێراق بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری هەمیشەیی لە ناوچەکە، و پێشکەشکردنی هاوکارییەکان بۆ سووککردنی بارودۆخی سەختی مرۆیی لە کەرتی غەززە، جەختی لە گرنگی کارکردن بۆ گەیشتن بەئاگربەست كردهوه. هەروەها پێزانینی جۆ بایدن بهسهرۆك وهزیران گهیاند بۆ پشتگیری عێراق و ڕۆڵی لەئاشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا."