بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران ئامادەیی عێراقی بۆ کردنەوەی پردێکی هاوکاری دووپاتکردەوە کە لە عێراقەوە دەستپێدەکات و لە نزیکترین خاڵی پەڕینەوە به گەلی فەڵەستین بگات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگهیهندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران لەگەڵ پاشای شانشینی هاشمی ئوردن، شا عەبدوڵڵای دووەم كوڕی حوسێن، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنگرهی بەرپەرچدانەوەی مرۆیی بەپەلە كۆبووهوه.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی دڵتەزێنی غەززە کرا، هەروەها ئەو پێشێلکارییە دڕندانە و کوشتن و برسیکردن و ئاوارەبوونەی کەبهسهر گەلی فەلەستین هێناوه لەلایەن هێزە داگیرکەرەوه خرانهروو. هەروەها باس لە ڕێگاکانی پێشکەشکردنی یارمەتی بەپەلە و ئاسانکاری بۆ هاتنی لە عێراقەوە ولهڕێگای ئوردن بۆ ناوچە فهلهستینیهكان، بە مەبەستی دابینکردنی فریاگوزاری بۆ خەڵکی گەمارۆدانی غەززە تاوتووێكران".
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان و هەوڵدانێکی جدی بۆ ڕاگرتنی شەڕی سەر غەززە، بەو پێیەی سودانی ڕایگەیاند لهئهگهری فراوانبوونی ململانێکان و ڕاكێشانی ناوچەکە بۆ دۆخێكی ئەمنی مهترسیدار، عێراق یهكهم وڵاتی زیانبهخش دهبێت.
ههروهها لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بههێزكردنی هاریکاری هاوبەش باسكران، بەو پێیەی جەختی هاوبەش لەسەر گرنگی ئاڵوگۆڕی سەردان و زیادکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات کرایەوە. سەرۆک وەزیران پێزانینی خۆی بۆ دەستپێشخەری شانشینی ئوردن دەربڕی بۆ میوانداری ئەم کۆنگرهیه لەم کاتە گرنگەدا، ههروهها جەختی لهئامادەیی عێراق كردهوه بۆ کردنەوەی پردێکی هاوکاری کە لە عێراقەوە دەستپێدەکات و لە نزیکترین پەڕینەوە بۆ ناوچە داگیرکراوەکان كۆتایی بێت، وبه پشتیوانییەکی گەورەی جەماوەری بۆ دۆزی فەلەستین.”
سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند" داخستنی بە ئەنقەست دەروازەکان هۆكاره لە ڕێگریکردن لە گەیشتن یارمەتییەکان به گەلی فەلەستینی ئازارچێشتوومان، ئاماژەی بەوەشکرد کە زیاتر لە بەرنامەیەک هەیە بۆ یارمەتیدان لە کەمکردنەوەی دۆخی دڵتەزێنی مرۆیی، بهتایبهتی سوود وهرگرتن لهلەڕۆشنایی گرنگی هەماهەنگی بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکان”.
لای خۆیەوە پاشای ئوردن جەختی لە ئەگەری کردنەوەی پردەکان بەسەر ڕووباری ئوردندا، و هاوکاریکردن لە گواستنەوەی هاوکارییەکانی عێراق بۆ غەززە لە ڕێگەی فڕۆکە ئوردنییەکانەوە كردهوه، هەروەها لهگهڵ هاوکاریكردن لە بواری گواستنەوەی سووتەمەنی و پێداویستی خۆراک و پێداویستییە مرۆییەکان".