سەرۆک وەزیران له‌ئوردن جەخت لەسەر دەستپێشخەرییەکەی عێراق دەکاتەوە بۆ دامەزراندنی سندوقێک بۆ پاڵپشتیکردنی غەززە

سیاسی
  • 11-06-2024, 18:53
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، دەستپێشخەرییەکەی عێراقی دووپاتکردەوە بۆ دامەزراندنی سندوقێک بۆ پاڵپشتیکردنی غەززە، ئاماژەی بەوەشکرد، قەبارەی ئەو تاوان و دڕندەییانەی کە بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل ڕوویانداوە، زیانی بە متمانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سیستەمی نێودەوڵەتی گەیاندووە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بەشداریی کردووە،  لە کۆنگره‌ی (کاردانەوەی مرۆیی بەپەلە لە غەززە)، کە شانشینی هاشمی ئوردنی لە دەریای مردوو میوانداری دەکات، و ئامانجی هەماهەنگی گەیاندنی هاوکاری مرۆییه‌ بۆ گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە.”
    سودانی لە وتارێکدا کە لە میانی کۆنگره‌کەدا پێشکەشی کرد، جەختی لەوە کردەوە کەئەمڕۆ کۆدەبینەوە بۆ دیاریکردنی ڕێگاکانی بەهێزکردن و هەماهەنگیکردنی وەڵامدانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئەو کارەساتە مرۆییەی کە بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر غەززەوە دروستبووە، ئاماژەی بەوەشکرد ڕێژەی ئاوارەکان لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە زیاتر لە ٨٠%ی کۆی دانیشتووانەکەی، کە دەکاتە نزیکەی دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس و500 هه‌زار كرێكاریش به‌هۆی شەڕەوە کارەکانیان بەجێهێشتووە”.
    ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو دەستدرێژییە 370 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە غەززە لەناوبردووە، زیاتر لە 53%ی ده‌زگاكانی ئاو و ئاوی خواردنه‌وه‌ زیانیان بەرکەوتووە و وێستگەی کارەبای غەززە لە ئۆکتۆبەری 2023ەوە کارکردنی وەستاوە، و پێویستی بە 400 هەزار لیتر سووتەمەنی هەیە لە ڕۆژێکدا".
    هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاند "82%ی قوتابخانەکان لە خزمەت دەرچوون، و نزیکەی 625 هەزار خوێندکاری كچ وكوڕ بێبەشبوون لە خوێندن، لە هەموو ئاستەکاندا. زیاتر لە (5,500) خوێندکاری كوڕ وكچ شەهید بوون، له‌گه‌ڵ (261) مامۆستا، و (95) مامۆستایانی زانکۆ، و زیاتر لە ٨ کەسیش قوتابی كوڕ وكچ و و (٧٥٦) مامۆستاش بریندار بوون. ئاماژە بەوەشی كرد کە  جیهان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ته‌ماشه‌ی بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکان، و ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە دژی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ئەنجامدرا ده‌یكرد،  تائێستا 32 نەخۆشخانە لە کۆی 35 نەخۆشخانە لە کەرتی غەززە لە خزمەتگوزاری په‌ككخراون، کە هەندێکیان ڕووخێندران، هەندێکی دیکەیان زیانیان بەرکەوتووە”.
    سه‌رۆك وه‌زیران ڕاگه‌یاند" زیاتر لە (195) شوێنی شوێنەواری، (13) کتێبخانەی گشتی، (227) مزگەوت، و (3) کڵێساش بەهۆی دەستدرێژییەکانەوە وێران بوونه‌ و زیانیان پێگەیشتووە، ڕوونیشیکردەوە کە دەسەڵاتی داگیرکەر تاوانی جەنگی  وجینۆساید و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە، کە لەو ماوەیەدا کوشتن و برسێتی و ئاوارەیی دژی گەلی فەلەستین ئەنجامدا”.
    سودانی ڕایگەیاند کەئازارەکانی فەلەستینییەکان بە هۆی کەمی خۆراک و دەرمانەوە خراپتر بووە، هەروەها لەدەستدانی ئاوی خواردنەوە و سووتەمەنی، دوای ئەوەی داگیرکاری داخستنی دەروازەکانی توندتر کرد و ڕێگری لە هاتنە ژوورەوەی هاوکارییەکان کرد، ئاماژەی بەوەشکرد کەدەستدرێژیکردنە سەر غەززە ناسکی سیستەمی نێودەوڵەتی و بێتوانایی لە جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی ئاشکرا کرد، هەروەک چۆن جیهان لە بەرامبەر ژمارەی قوربانیانی فه‌له‌ستینیه‌كان بێدەسەڵات بوو.
    ئاماژەی بەوەشکرد زۆرێک لە وڵاتان پەیوەندییان پێوەکردووین بۆ بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ململانێکان و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی، بەڵام لەگەڵ پێشێلکارییەکانی داگیرکاریدا بێ ده‌نگ بوون له‌ کاتێک هێرش دەکاتە سەر هەندێک وڵاتی ناوچەکە و کاردەکات بۆ فراوانکردنی ململانێکان، وجەختیشیکردەوە لەگەڵ پێشێلکارییەکانی داگیرکەرییەکە کاتێک هێرش دەکاتە سەر هەندێک وڵاتی ناوچەکە و کاردەکات بۆ فراوانکردنی ململانێکان، پێویستی به‌داوای ئاگربەست، و پاشان کارکردنی جددی بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانی خەڵک  فەلەستینییەکان هه‌یه‌، بۆ ئەوەی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان هەبێت و قودسیش پایتەختی بێت."
    سودانی جەختی لە پشتیوانی لە بوونی دەوڵەتی فەلەستین کرد، و داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد کە ئەم هەنگاوە پەیڕەو بکەن، ستایشی بڕیاری نەرویج، ئیسپانیا، ئێرلەند و ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNRWA)ی کرد بۆ ڕۆڵیان لە کەمکردنەوەی ئازارەکانی گەلی فەلەستین”.
    هێمای بۆ ئەوەش کرد کەقەبارەی ئەو تاوان و دڕندەییانەی کە بەرامبەر خەڵکی سڤیل كراون زیانی بە متمانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سیستمی نێودەوڵەتی گەیاندووە، و متمانەی لێ سەندووە، ئاماژەی بەوەشدا کە ئێمە تووشی شۆک بووین بەو شێوازەی دادگای نێودەوڵەتی ودادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا کرا، و ئەو بێڕێزییەی کە زلهێزەکان نیشانیان دا.
    جەختیشی کردەوە ئێمە چاوەڕوانی ئەنجامی کردەیی ئەم کۆنگره‌ن لە کۆکردنەوەی پشتیوانی و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بەپەلە بە شێوەیەکی هەماهەنگ و کۆکردنەوەی پشتگیری جیهانی و جەماوەری بۆ فراوانکردنی دانپێدانان بە دەوڵەتی فەلەستین".