بڕیاری زیندانیکردن لەسەرسەرپێچی یاساکانی تۆماری ئۆتۆمبێل و پڕوپاگەندەکردن بۆ حزبی بەعس

ناوخۆ
  • 11-06-2024, 14:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیاری زندانیکردنی دەرکرد بۆ چەند تاوانبارێک کە تۆماری ئۆتۆمبێلیان کردووە بەدەرلەیاسا.
    ئەنجومەنەکە لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکراوە تێیدا هاتووە کە دادگای تاوانەکان ئەمڕۆ چەند بڕیارێکی دەرکردووە بۆ ماوەی 10 ساڵ زیندانی بۆ ژمارەیەک تۆمەتبار کە بەدەرلەیاساکان ئۆتۆمبێلیان تۆمارکردووە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ و دەستەی گومرک بەپارە، بڕیارەکەی یەکەم بۆ شەش کەس دەرکراوە بەپێی بڕیاری 160/ دووەم 1ی ساڵی 1983 بڕیارەکەی دووەمیش بۆ چوار تۆمەتباردەرکرا بەپلی مادەی 310بەبەڵگەی مادەی 307 لەیاسای سزادان.
    هەروەها دادگاکە بڕیاری شەش ساڵ زیندانیکردنی دەرکرد بۆ کەسێک کە پڕوپاگەندەی کردووە بۆ حزبی بەعسی قەدەغەکراو ئەویش بەپێی مادەی 8/ یەکەم لەیاسای قەدەغەکردنی حزبی بەعس و گروپە تیرۆریستی و تەکفیریەکان.