به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد کە داوای ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەکات.
بەیاننامەیەکی وەزارەتدا، کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" عێراق پێشوازی لە بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە داوای ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەکات و ناوه‌رۆكی ئه‌م بڕیاره كه‌داوای کشانەوەی تەواوەتی هێزی داگیرکەری زایۆنی وگەڕانەوەی هاووڵاتیانی ئاوارەکانی فەلەستینی به‌سەلامەتی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە ده‌كات، هەروەها كه‌ته‌كه‌ز له‌سه‌ر دڵنیابوون لەوەی ده‌كاته‌وه کە یارمەتییە مرۆییەکان بە تەواوی بگاتە دەستی هاوڵاتیانی غه‌ززه بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دانیشتوانی کەرتی غەززە و ڕەتکردنەوەی هەر گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافی.”
بەگوێرەی بەیاننامەکە، وەزارەتی ده‌روه داوای لەلایەنە فەلەستینییەکان کردووە کە وەڵامی ئەم بڕیارە بده‌نه‌وه وەک ئامادەکارییەک بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ فەلەستین به‌تەواوی سەروەریه‌وه کە قودس پایتەختی بێت".