بەغداد/ INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری وباڵیۆزی کوێت لەعێڕاق تاریق عەبدوڵڵا فەڕەج ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێکەوە تاووتوێی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد.
وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە وەزیری ناوخۆ لەنووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی وڵاتی کوێت ولەدیدارەکەدا باس لەهەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات کرا لەبواری ئەمنی .
هەروەها لەدیدارەکەدا جەختکرایەوەسەر ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان و بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریەکان لەو بارەیەوە، گفتووگۆش کرا دەربارەی سەردانیکردنی وەزیری ناوخۆ بۆ کوێت لە مانگی تەمموزی داهاتوو.