سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوەسەر گرنگی هاتنی کۆمپانیاکانی کەنەدا بۆ ناوبازاڕی عێڕاق

سیاسی
  • 11-06-2024, 12:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەسەرگرنگی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان عێڕاق وکەنەدا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە سەرۆک کۆمارلەکۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێڕاق کاسی بانکا.
    لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوەسەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان عێڕاق و وڵاتی کەنەدا بۆ بەرژەوەندی هەردوولا وسوودوەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونەکانی کەنەدا لە بواری ژینگە ، ڕوونیشی کردەوە کە هاتنی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە بۆ ناو بازاڕی عێڕاق گرنگە.
    لەلایەن خۆیەوە بانکا گرنگیدانی وڵاتەکەی خستە ڕوو بۆ پێشخستنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ عێڕاق وبەشداریکردنی لە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەو فراوانکردنی کاری بازرگانی و وەبەرهێنان.