به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێدراوە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ سێ شه‌ممه، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن، بۆ بەشداریکردن لە (کۆنگره‌ی بەپەلەی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی مرۆیی لە غەززە) ، کە لەلایەن شانشینی هاشمیی ئوردن لە دەریای مردوودا میوانداری دەکرێت، کە بە هاوبەشی لەلایەن ئوردن و میسر و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕێکدەخرێت، کە ئامانجی هەماهەنگی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکانە بۆ کەرتی غەززە.
هه‌روه‌ها وتی" لهكۆنگرهکەدا له‌دوایی دانیشتنی سێ گروپی کارەکردن، وتارەکانی شاندە بەشداربووەکان پێشكێش ده‌كرێن لە سەنتەری شا حسێن بن تەلال بۆ کۆنگرەكان لە ناوچەی دەریای مردوو به‌رێوه‌ده‌چێت، کە تیایدا گروپی یەکەم باس لە پرسی پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی دەکەن بۆ غەززە به‌مه‌به‌ستی دابینکردنی ڕادەی پێداویستییەکان”.
ئاماژەی بەوەشکرد" گرووپی دووەم تاوتوێی تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی بەردەم دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززە دەکەن، هاوکات گروپی سێیەمیش باس لە ئەولەویەتەکان دەکات بۆ چاکبوونەوەی پێشوەختە لە غەززە".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد