بەغداد/ INA ـ محمد تاڵبی
وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ ڕۆژی سێشممە ڕایگەیاند کە تا کۆتایی ساڵ ٪78 ی سەرجەم ئەوگازەی کەلەعێڕاقدا بەرهەمدەهێنرێت سوودی لێوردەگیرێت.
بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری گاز عزەت سابیر ئیسماعیل بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزارەت لەم مانگەدا پڕۆژەی حەلفایە دەکاتەوە کە تواناکەی زیاترەلە 300 ملیۆن پێ سێجا ، جگەلەوەش ٪65ی گازی بەرهەمهێنراو وەبەرهێنانی تیادا کراوە.
وتیشی کە لە کۆتایی ئەمساڵدا ٪78 ی گازی بەرهەمهێنراو وەبەرهێنانی تیادا دەکرێت.