بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وردەکاریەکانی باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە سبەی چوارشەممە لە سەرانسەری وڵات ساف و پەڵەهەوردەبێت ، پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە.
ڕۆژی پێنجشەممەش لەسەرانسەری وڵات ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە.
ڕۆژی هەینیش ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش لەسەرجەم شوێنەکاندا بەرزدەبنەوە.
ڕۆژی شەممەش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش گۆڕانکاریان بەسەردانایەت لەهەموو وڵاتدا.